(( حەزرەتی عەبدولبەها )) نموونەی بەرزی ژیانی بەهائی

ABN Bahá'í News :

ABN NEWS حەزرەتی بەهائوڵڵا  لە پلەی یەكەمدا نازڵكەری ئایەت ووتەكانی خودا بوو ٤٠ ساڵ زیندانی بوون دەرفەتێكی كەمتری بۆ هێشتەوە هەتا لەگەڵ شوێنكەوتووانی تێكەڵ بێت و قسەیان لەگەڵ بكات ، هەربۆیە ئەم ئەركە گرنگە كەوتە ئەستۆی حەزرەتی عەبدولبەها ، روونكەرەوەی ئایەتەكانی خودا و بەڕێوەبەری فەرمانەكانی خودا و نموونەی بەرزی ژیانی بەهائی كە لەگەڵ ئەمڕۆ كە هەزاران لایەنی جۆراوجۆری هەیە، لە پەیوەندەیی نزیكدایە .
ئەو حەزرەتە نیشانیدا كە لە گەرمەی زاڵبوونی ژیانی نوێ لە ناو هەستی خۆپەرستی و ململانێ بۆ ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی ماددی  كە لە هەموو شوێنێك دەبینرێت ، دیسانیش ئەمڕۆ كە دەكرێ بە دابڕان لە هەموو شتێك تەنیا بۆ خودا و لە رێگای خزمەتكردن بە مرۆڤدا ژیان بكات ، هەروەكچۆن حەزرەتی  مەسیح و حەزرەتی بەهائوڵڵا وپێغەمبەرانی دیكە و درۆو خەیانەت لە لایەكەوەو خۆشەویستی و رێز و گەورەیی لە لایەكی دیكەوە چواردەوری گرتبوو ،  بەڵام ئەو حەزرەتە وەك مەشخەڵێكی داگیرساو لەسەر شاخی صما و لە ناو تۆفانی بەردەوامی زستانە و شەپۆلی دەریای هاوینە، بەوپەڕی ئارامی و بەردەوامی وپتەوی راوستا .
ژیانی ئەو حەزرەتە ژیانی ئیمان بوو و داوای لە شوێنكەوتووانیشی دەكرد هەر بەم جۆرە ژیان  بكەن  . لە جیهانی پڕ لە ئاژاوەدا ئاڵای یەكێتی و ئاشتی و سەردەمی نوێی هەڵكرد و بەڵێنی پشتگیریی ئاسمانی لە سەردەمی نوێدا بەو كەسانە دەدا كە پشتیوانی و  پاڵپشتی ئەم ئەركە بكەن . ئەمە هەمان ( ڕۆحی پیرۆز)ە كە پێغەمبەران و پیاوچاكانی پێشووتر ئیلهامیان پێكراوە، بەڵام ئەمڕۆ بەپێی پێداویستییەكانی سەردەمی ئێمە ، هەڵگری فەیز و بەخشندەیی نوێ و بێسنوورە .
 هەر هەمان بەندەیی رەهای حەزرەتی عەبدولبەها بۆ تەرخانكردنی خۆی بۆ بڵاوكردنەوەی فەرمانی حەزرەتی بەهائوڵڵا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای جیهان، بووەهۆی ئەوەی كە هەندێك جار بەهائییەكان سەبارەت بە پلەوپێگەی ئەو حەزرەتە تووشی گومان و سەرگەردانی بن . ئەو رۆحە پاكەی كە لە وتار و كردەی حەزرەتدا دەردەكەوت و هێزە كاریگەرە ئاسمانییەی كە لە حەزرەتە هەڵدەستا و باوەڕە تەقلیدییەكانی تێكدەشكاند، هەندێك لە بەهاییەكانی تووشی ئەو گومانە كرد كە بە چواندنی حەزرەتی عەبدولبەها بە نیردراوی خودا و بە ستایشكردنی ئەو حەزرەتە وەك  ( گەڕانەوە مەسیح  )، رێز لە حەزرەتە بگرن . ئەمە لە حاڵێكدا بوو كە هیچ شتێك بە رادەی ئەم كارە ئەو حەزرەتەی خەمبار و زیز نەكرد ، چونكە دەیبینی كە ئەو خەڵكە تێناگەن كە توانایی ئەو حەزرەتە لە خزمەتكردنی بە فەرمانی حەزرەتی بەهائوڵڵا بە هۆی پاكی  و بێگەردیی دڵیەتی كە رووی لە خۆری حەقیقەتە نەك ئەوەی كە ئەو حەزرەتە خۆی خۆر بێت .
هەروەها  بەپێچەوانەی دەركەوتنەكانی پێشوو، شەریعەتی حەزرەتی بەهائوڵڵا لە  خۆیدا هەڵگری هێزی كۆمەڵگەیەكی جیهانیی مرۆییە . لە ماوەی ئەركی حەزرەتی عەبدولبەهادا كە لە  ١٨٩٢ هەتا  ١٩٢١ زایینی درێژی كێشا، فەرمانی بەهایی چەندین قۆناغی گەشە و پەرەسەندنی بەرەو سیستەمێكی رێكوپێكی راستەقینەی جیهانی تێپەڕاند . ئەم گەشە و پەرسەندنە، پێویستی بە رێنمایی و فەرمان و بڕیاری تایبەتی حەزرەتی عەبدولبەها هەبوو و تەنیا ئەو حەزرەتە بوو كە لە بەخشندەیی ئەو هێزە نوێیە ئیلهامبەخشە ئاگادار بوو كە لەم سەردەمەدا بۆ هەموو جیهان نازڵ ببوو  .
                                                                                                                 ( بەهائوڵڵا وسەردەمی نوێ )

Source : ABN Bahá'í News

For more details, followed ABN Bahá'í News Facebook Page

https://www.facebook.com/ABN.BahaiWorldNews/

اكتب ايميلك هنا Enter your email address:

Delivered by FeedBurner

To get a copy of this article or to contact the administration of the site .. Write to the editorial department on this email abnnews.net@outlook.com

This website is independent ... and is NOT the official site of the worldwide Bahá'í community.. and it is issued by an independent media agency for a major press company specializing in the field of journalism and media. We are specialized in the field of journalism and media .. This site is one of the publications of an independent European media institution with dozens of versions of the media read and audio-visual .. We offer the news and the abstract truth, as a team working one aim to serve the human world, away from appearing and polishing.

هذا الموقع مستقل ..وغير تابع للموقع البهائي العالمي .. ويصدر عن جهة اعلامية مستقله لشركة صحفية كبري متخصصة في المجال الصحفي والاعلامي . وهذا الموقع هو أحد اصدارات مؤسسة اعلامية أوروبية مستقلة لها عشرات الاصدارات من وسائل الاعلام المقروءة والسمعية والبصرية .. ونقدم الخبر والحقيقة مجردة من الأهواء الشخصية كفريق عمل واحد هدفه خدمة العالم الانساني بعيدا عن الظهور والتلميع.

Be the first to comment

Leave a Reply