ئێمه‌ كێین

ABN Bahá'í News :


ABN NEWS له‌نێو ئه‌شكه‌وتێكی بچووك و تاریك دا، له‌ دۆڵێكی به‌ردینی بێ ده‌نگ دا، له‌نێوان شاخه‌كانی كوردستان دا، ڕووناكیی خودایی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ لێره‌دا نیشته‌جێ بێت، جودا له‌ جیهان و دوور له‌ سته‌می ئه‌و دڵانه‌ی كه‌ له‌ به‌رد سه‌ختتر بوون، تیایدا نزای بۆ ئافرێنه‌ری ده‌كرد و له‌ مه‌زنایه‌تی و پایه‌به‌رزیی خودا ورد ده‌بووه‌وه‌ و به‌ده‌نگێكی سازگار پاڕانه‌وه‌ و شیعری بۆ خۆشه‌ویستیی خودا ده‌وته‌وه‌، زمانحاڵی ده‌فه‌رموو:

“ئه‌ی خودایه‌ دڵێكی بێگه‌رم تیادا بئافرێنه‌. نهێنیه‌كی ئۆقره‌گراوم تیادا نوێ بكه‌ره‌وه‌ ئه‌ی ئاواته‌كه‌م. به‌ ڕووحی هێزه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانت جێگیرم بكه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌م. به‌ ڕووناكیی مه‌زنایه‌تی به‌كه‌ به‌ گه‌واهیده‌ر له‌سه‌ر ڕێبازت ئه‌ی هیواكه‌م…” له نزاكانی حه‌زره‌تی به‌هائوڵا.

Subscribe to our YouTube TV channel from here اشترك في قناتنا التليفزيونية على YouTube TV من هنا در اینجا در کانال تلویزیونی YouTube TV ما مشترک شوید

لێره‌دا گه‌ردوون بێ جووڵه‌ چاودێریی ده‌كرد، لێره‌دا حه‌زره‌تی به‌هائوڵا خۆشترین دوو ساڵی ژیانی به‌سه‌ربرد، كه‌ ئاماده‌ ده‌بوو بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاشكرای په‌یامه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ به‌غداد و په‌یامی خۆی بۆ جیهانی ڕاگه‌یاند، كه‌ به‌خێرایی بۆنخۆشی گه‌یشته‌ هه‌موو لایه‌كی جیهان و دڵی میۆنه‌ها ئاشقانی خۆی ڕاكێشا. سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیی ئایینی به‌هائی به‌ خاكی كوردستانه‌وه‌ به‌مشێوه‌ بوو.

سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیی ئایینی به‌هائی به‌ كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی یه‌كه‌می ده‌رگه‌وتنی ئه‌م ئایینه‌، كاتێ حه‌زره‌تی به‌هائوڵا وای پێ باش بوو كه‌ بۆ كوردستان كۆچ بكات له‌ دووه‌م ڕۆژی ڕه‌جه‌ب ساڵی 1270ی كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ی نیسانی ساڵی 1854 ی زایینی، له‌وێدا له‌ نێو شاخه‌كانی ماوه‌یه‌ك خه‌ڵوه‌تی كرد.

ژیانی حه‌زه‌رتی به‌هائوڵا پڕ له‌ گرفت و ئازار و سه‌ختی بوو. له‌ سه‌ره‌تای ئه‌وه‌ی كه‌ پله‌ و پایه‌ و وه‌زاره‌تی ڕه‌ت كرده‌وه‌، كه‌ له‌وپه‌ڕی گه‌نجێتی دا بوو كاتێ شای ئێران ئه‌و پله‌و پایانه‌ی پێ دا، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌تاڵ بێت بۆ هاوكاریكردنی هه‌ژاران وپشتگیریكردنی چه‌وسێندراوان، تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پیاوانی ئایینی دژایه‌تییان كرد، هه‌روه‌ها هه‌ردوو حكومه‌تی ئێران وئیمبراتۆریه‌تی عزوسمانی كه‌ ڕازی نه‌بوون له‌وه‌ی كه‌ به‌هائوڵا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، پێیان ناخۆش بوو كه‌ ده‌یانبینی هه‌زاران پیاو و ژن باوه‌ڕیان به‌ په‌یامه‌كه‌ی ده‌هێنن و دوای ئایینه‌كه‌ی ده‌كه‌ون. به‌مشێوه‌یه‌ ژیانی حه‌زه‌رتی پڕ بوو له‌ گرفت و به‌ندیخانه‌ و دیلی و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كۆچپێكردن.

له‌ ئاپۆڕه‌ی ژیانی حه‌زره‌تی به‌هائوڵا ته‌نها كوردستان جیا بوو، له‌ هیچ شوێنێك نه‌حه‌سایه‌وه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی لێره‌ بینی. حه‌زره‌تی به‌هائوڵا ئاماژه‌ به‌ ماوه‌ی مانه‌وی ده‌كات له‌ كوردستان كه‌ له‌ نێو چیاكانی دا خه‌ڵه‌وتی كرد و ده‌فه‌رمووێ “تاكه‌ ڕۆژانی ئاشتی و هێمنی” كه‌ تیایدا چێژی لێ وه‌رگرت “كه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌ قسمه‌تم نه‌بوو”. حه‌زره‌تی به‌هائوڵا كوردستان و خاكه‌كه‌ی و گه‌له‌ جوامێره‌كه‌یی خۆشویست” ئه‌وانیش هه‌مان خۆشه‌ویستی و پێشوازی و میواندارییان به‌رامبه‌ر نواند.

به‌ خه‌ڵوه‌تی حه‌زه‌تی به‌هائوڵا له‌ نێو چیا و كێوه‌كانی كوردستان دا، ئه‌و ئایینه‌ نوێیه‌ چووه‌ قۆناغێكی نوێوه‌، قۆناغێكی كه‌ موحه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) مان بیر ده‌خاته‌وه‌ له‌ چیای نور، هه‌روه‌ها موسا (سڵاوی خوای لێ بێت) مان بیر ده‌خاته‌وه‌ له‌ بیابانی سینا. ئه‌و خۆجیاكردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و گیانه‌ پاك و ده‌ستنیشانكراوانه‌ تیایدا ئاماده‌ ده‌بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵهاتنی خۆری ئایینێكی نوێ و ده‌ستپێكردنی ڕۆژێكی دیكه‌ له‌ ڕۆژانی خودا.

دوای چه‌ند مانگێك له‌ گه‌یشتنی حه‌زره‌تی به‌هائوڵا بۆ كوردستان و دوای ئه‌وه‌ی له‌نێو چیا و كێوه‌كانی دا خه‌ڵوه‌تی كرد، له‌و خاكه‌ی كه‌ له‌ دڵیه‌وه‌ نزیك بوو، كورده‌كان ده‌نگوباسی ئه‌و پیاوه‌یان ده‌گێڕایه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵوه‌تی كردووه‌ و باسی چیرۆكی خواناسی و پایه‌به‌رزی و خۆشی وشه‌ و نزاكانیان ده‌وته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌یانگێڕایه‌وه‌ وا به‌ڕێككه‌وت بینیبوویان. به‌ بڵاوبوونی ئه‌و هه‌واڵانه‌وه‌، پیاوماقوڵان و زانایانی كوردستان گرنگییان به‌و میوانه‌ دا كه‌ خه‌ڵوه‌تی كردووه‌. له‌و كه‌سانه‌ كه‌ شه‌ره‌فی چاوپێكه‌وتنی حه‌زره‌تی به‌هائوڵایان به‌ده‌ست هێنا، شێخ ئیسماعیل بوو كه‌ گه‌وره‌ی ته‌ریقه‌تی خالدی بوو، كه‌ خۆی و پیاوانێكی دیكه‌ زۆر داوایان له‌ حه‌زه‌رتی كرد كه‌ بۆ سلێمانێ بڕوات، له‌وێ دا ناوبانگی گه‌یشته‌ هه‌موو هه‌سێك.

له‌ سلێمانی دا حه‌زره‌تی به‌هائوڵا چاوی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ناودار و خه‌ڵكی كوردستان كه‌وت، وه‌كو شێخ عه‌بدولڕه‌حمان شێخی ته‌ریقه‌تی قادری و شێخ عوسمان شێخ و قوتبی ته‌ریقه‌تی نه‌قشه‌به‌ندی، ناوبانگی سلێمانی و شارانی ده‌وره‌به‌ری گرته‌وه‌ وخه‌ڵكی كوردستان خۆشیان ویست. ڕێگاوبان و مزگه‌وت و شوێنه‌واره‌كانی سلێمانی گه‌واهیده‌رن بۆ دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ زانا وعارفه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و وتارانه‌ی كه‌ بۆ ئاماده‌بووانی مه‌جلیسه‌كانی ده‌فه‌رموو، خه‌ڵكی ده‌هاتن و له‌ زانین و داناییه‌كه‌یان ده‌برد و گوێیان له‌ وشه‌كانی ده‌گرت. هه‌روه‌ها كوردستان شه‌ره‌فی ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه‌ چه‌ندین ئایه‌ت و كتێبی حه‌زره‌تی به‌هائوڵای تیادا دابه‌زێت، ڕه‌نگه‌ گرنگترینیان “قصيدة العز الورقائية” بێت.

خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكی گوردستان بۆ حه‌زره‌تی به‌هائوڵا به‌داوم بوو ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش كه‌ كوردستانی به‌جێ هێشت. چه‌ندین له‌ ناودارانی كورد به‌ده‌وام بوون له‌ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ حه‌زه‌رتی به‌ نامه‌ و نووسراو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ دانیشتوانی ڕاكێشران بۆ وشه‌ی خودایی كه‌ حه‌زره‌تی به‌هائوڵا ده‌یفه‌رموو، هه‌ندێكیان باوه‌ڕیان به‌ په‌یامه‌كه‌ی هێنا و هه‌ندێكیان زۆر له‌ ئامۆژگارییه‌كانیان په‌یڕه‌و ده‌كرد، هه‌ندێكیشان خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی له‌دڵیان دا مایه‌وه‌ وه‌كو وه‌فاداریه‌ك بۆ ئه‌وزموونه‌ ده‌گمه‌نه‌ی مێژوو. به‌ڵگه‌ مێژووییه‌كان ده‌ڵێن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ زانا و عارفه‌كانی كورد سه‌ردانی حه‌زره‌تی به‌هائوڵایان كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستانی به‌جێ هێشتووه‌. به‌هائییه‌كانی كوردستان شانازی به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێ له‌ كتێبه‌ عیرفانییه‌ گرنگه‌كانی حه‌زره‌تی به‌هائوڵا وه‌كو شه‌ره‌فمه‌ندییه‌ك بۆ هه‌ندێ له‌ كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد دابه‌زیووه‌، وه‌كو “الوديان الأربعة” كه‌ نێردراوه‌ بۆ شێخ عه‌بدولڕه‌حمان تاڵه‌بانی كه‌ركوكی شێخی ته‌ریقه‌تی قادری و گه‌وره‌ی تاڵه‌بانییه‌كان، هه‌روه‌ها “الوديان السبعة” بۆ شێخ محێدینی ناسراوه‌ به‌ شێخی سۆفیه‌كان.

ئه‌و هه‌موو سته‌م و زۆرداری و په‌راوێزخستن و ئابلووقه‌دانه‌ی وا به‌درێژایی ده‌یان ساڵ كه‌ به‌سه‌ر گه‌لی كورد هات، ڕێگر بوو له‌به‌ر مێژوونووسه‌كان له‌وه‌ی سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و ئه‌و ماوه‌ گرنگه‌ی مێژووه‌ دۆكیۆمێنت بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌نه‌كانی وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌ڕێگه‌ی پێنووسه‌ دادپه‌روه‌ره‌كانی كورد وه‌كو وێژه‌وانی كوردی به‌ناوبانگ “بهية فرج الله زكي” كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین كه‌سایه‌تیه‌كانی كورد له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م.

ئه‌مڕۆ به‌هائییه‌كان یه‌كێكن له‌ پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی، ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌ شانازی ده‌كات به‌ هه‌مه‌ڕه‌نگی و كه‌لتوورێكی پڕ له‌ پێكه‌وه‌ژیان نێوان هه‌موو ئایین و ئایینزا و پێكهاته‌كانی خاكی كوردستان. به‌هائییه‌كان هه‌وڵیان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵگاكه‌یان هه‌روه‌ها نبیاتنان و خزمه‌تكردنی كوردستانه‌كه‌یان وبه‌شداریكردن له‌ كاركردن له‌پێناوی ئایینده‌یه‌كی پرشنگدار بۆ ئه‌م خاكه‌ جوانه‌ و ئه‌م گه‌له‌ جوامێره‌. به‌هائییه‌كانی كوردستان تێده‌كۆشن بۆ پته‌وكردنی كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان و خۆشویستن و یه‌كبوون و نه‌هێشتنی هه‌موو شێوه‌كانی توندوتیژی وده‌مارگیری، ئه‌وه‌ش له‌ كه‌لتووری كۆمه‌ڵگای خۆیان ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ فره‌یی، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به‌وه‌ ئامۆژگاریه‌ ئاینییه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ڕێنماییان ده‌كات بۆ خۆشویستن و لێبردون له‌گه‌ڵ هه‌مووان: “ئه‌ی خه‌ڵكینه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئایینه‌كان دا به‌ گیان و بۆنخۆش بژین” حه‌زره‌تی به‌هائوڵا

Source : ABN Bahá'í News

For more details, followed ABN Bahá'í News Facebook Page

https://www.facebook.com/ABN.BahaiWorldNews/

اكتب ايميلك هنا Enter your email address:

Delivered by FeedBurner

To get a copy of this article or to contact the administration of the site .. Write to the editorial department on this email abnnews.net@outlook.com

This website is independent ... and is NOT the official site of the worldwide Bahá'í community.. and it is issued by an independent media agency for a major press company specializing in the field of journalism and media. We are specialized in the field of journalism and media .. This site is one of the publications of an independent European media institution with dozens of versions of the media read and audio-visual .. We offer the news and the abstract truth, as a team working one aim to serve the human world, away from appearing and polishing.

هذا الموقع مستقل ..وغير تابع للموقع البهائي العالمي .. ويصدر عن جهة اعلامية مستقله لشركة صحفية كبري متخصصة في المجال الصحفي والاعلامي . وهذا الموقع هو أحد اصدارات مؤسسة اعلامية أوروبية مستقلة لها عشرات الاصدارات من وسائل الاعلام المقروءة والسمعية والبصرية .. ونقدم الخبر والحقيقة مجردة من الأهواء الشخصية كفريق عمل واحد هدفه خدمة العالم الانساني بعيدا عن الظهور والتلميع.

Be the first to comment

Leave a Reply