ئیمە و خوداوەند

ABN NEWS ئایینی بەهایی ئایینێكی جیهانییە كە ئامانجی یاكگرتوویی هەموو رەگەز و هۆز و نەتەوەكانی سەر گۆی زەوییە . بەهاییەكان باوەڕیان وایە كە حەزرەتی (( بەهائوڵڵا )) نێردراوی نوێی خوایە و خوا ئەم ئامانجەی بۆ سەدەكانی داهاتووی مرۆڤ پێشبینی فەرمووە و هەر بۆیە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لە ڕێگای بانگەشە و بڵاوكردنەوەی ئامۆژگاری و پەروەردەكانی بەهاییەوە هەوڵ دەدەن .
یەكەمین وانە لە پەروەردەكانی حەزرەتی بەهائوڵڵا سەبارەت بە ( خوا و پەیوەندی ئیمەیە  لەگەڵ  خوا ) .
خوا تەنیا كە توانا و بەهێز و پارێزەر و بەدەسەڵاتە ، خوڵقێنەری هەموو شتێكە . ئەو جیهانی سروشت و هەرچی تێیدایە و ئاسمانەكان و بوونی خوڵقاندووە و مرۆڤی لە دیمەن و وێنای  خۆی خوڵقاندووە .
حەزرەتی بەهائوڵڵا فێری كردووین كە ناتوانین حەقیقەتی خوا درك بكەین ، چونكە خوڵقێنراو  ناتوانێ  خوڵقێنەری  خۆی  درك بكات یان كاتژمێر درك بە دروستكەری خۆی ناكات . ئیمەش كە خوڵقاوی خواین هەرچی سەبارەت بە خوا و ناسینی یان دركپێكردنی تایبەتمەندیی و سیفەتەكانی وێنا بكەین یان بیڵێین ، بەرهەمی فكر و خەوەن و خەیاڵمانە .
خوا لەبەر خۆشەویستیی خۆی بۆ ئیمە ، ئێمە خوڵقاندووە ، بۆیە دەفەرمووێ :
( ئەی كوڕی مرۆڤ ،  تۆم خۆشدەویست ، كە واتە تۆم خوڵقاند ، كە وایە تۆش منت خۆش بوێت تایادت بكەم و لە رووحی ژیاندا ڕاوەستاوت بكەم ) .
لە ڕاستیدا تەنیا هۆكاری بوونی ئێمە لەم جیهاندا ، ئەو عەشقەیە كە خوا بۆ ئێمە هەیە . ئێمە دەبێ بەردەوام ئەو عەشقەمان لە یاد بێت . ئەم عەشقە پارێزگاریمان لێدەكات ، یارمەتیمان دەدات و رووحی ژیانمان پێدەبەخشێت . هەركات و بەڵا ڕوومان  تێبكات ،  دەبێ  وەبیرمان  بێتەوە كە خۆشەویستیی ئەو بەردەوام لەگەڵمانە و هەروەها لە كاتی شادی و ئاسوودەیشدا  نابێ لەبیر بكەین كە ئەو بۆ ساتێكیش جێمان ناهێڵێت . ئامۆژگاریەكانی خوا فێرمان دەكات كە هاوكات لەگەڵ خوڵقاندنمان ، بەڵێن یان گرێبەستێك لە نێوان ئێمە و خودا دەبەسترێت كە هەتا ئەبەد بەردەوام دەبێت . بەهاییەكان بەم بەڵێنە دەڵێن پەیمانی خوایی . لەم پەیمانەدا ئەو خوایەی كە بە هۆی خۆشەویستی و عەشقەوە ئێمە خوڵقاندووە ، بەڵێنی داوە كە هیچ كات لە ژیاندا بە تەنیا جێمان نەهێڵێت و بەردەوام بمانخاتە بەر بارانی خۆشەویستی خۆی .
لەمڕوەوە ، خوا هەر ماوەی جارێك لە مێژوودا ، بەهۆی بەخشندەیی و گەورەیی خۆیەوە كەسانێك هەڵدەبژێرێت و لە ڕێگەی ئەوانەوە ئامۆژگاری و بڕیار و فەرماكانی خۆیمان فێردەكات كە دەبنە هۆی گەشە و ڕێنوێنی ئێمە و ئاسوودەیی و شادی ڕاستەقینە بۆمان . ئەم نەفسە هەڵبژێردراوانە كە ئاوێنەی تیشكی رووناكیی خوایین . بە ( مظاهر الظهور ) ناودێر دەكەین . ظهور واتە ئاشكرا بوون .
( مظاهر الظهور ) كەلامی خوا و ویستی ئەو  بۆ  مرۆڤ ئاشكرا دەكەن .
نموونەیەك لە جیهانی مادی دەتوانێ واتای (مظهر الظهور ) ڕوون بكاتەوە . دەزانین كە خۆر سەرچاوەی گەرمی و ڕووناكییە و بە بێ ئەو ژیان لەسەر گۆی زەوی مەحاڵە . ئەگەر لە شوێنێك بین كە  نەتوانین  ڕاستە وخۆ  هەتاو ببینین ، ئاوێنێكی پاك دەتوانێ لە بەرامبەر خۆردا بوەستێت و تیشكی خۆرمان بەسەردا ببارێنێت . جا هەرچی ئاوێنەكە ڕوونتربێت خۆر ئاشكراتر و دەروشاوەتر تێیدا دەردەكەوێت . ( مظاهر الظهور ) هەمان ئەو ئاوێنە ڕوونانەن كە پرشنگی خوا بە هەموو گەورەییەوە بەسەر ئێمەدا دەبارێننەوە . ئاشكرایە كە هەموو ئاوێنەكان هەر یەك تیشكمان پێ دەگەیەنن .
بەهۆی ئەوەی دەستڕاگەیشتن بە خوا بۆ ئێمە مەیسەر نییە – چونكە ئەو لەوپەڕی گەورەیی و بەرزیی خۆیدایە و خوڵقێنەری ئێمەیە و ئێمە خۆڵقاوی ئەوین – ( مظاهر الظهور ) كە وردە وردە بە درێژایی زەمەن دەردەكەون ، ساڵانێك لە ناوماندا دەژین ، رێنوێنیمان دەكەن و هێزێكی بەرین بۆ گەشەی مادی و مەعنەوی لەم جیهانەدا ئاشكرا دەكەن . ئەوان كەلامی خوا و یستی ئەو بۆ ئێمە ئاشكرا دەكەن  و فێرمان دەكەن كە چۆن بەپێی ویستی ئەو ژیان بكەین وبە  بەختەوەریی ڕاستەقینە بگەین .
ژمارەیەك لەم مامۆستا ئاسمانیانە بریتین لە : حەزرەتی بودا ، حەزرەتی زەردەشت ، حەزرەتی مووسا ، حەزرەتی مەسیح ، حەزرەتی  محەمەد ، و هەروەها حەزرەتی باب و حەزرەتی بەهائوڵڵا .
ئەو پەیمانە وەبیر بهێنینەوە كە خوا لەگەڵ  ئێمەی بەست و بەڵێنی دا كە بەردەوام  بەهۆی  ئەو خۆشەویستییەی كە بۆ ئێمەی هەیە ، هیچ كات تەنیامان ناهێڵێت . خوا بەڵێنی خۆی بەجێ هێناو و ناردنی ( مظهر الظهور ) كە ناویان هێنرا ، بەڵگەیەكە بۆ ئەم قسەیە .
بێگومان ئەو لە داهاتووشدا بە بەڵێنەكەی خۆی پابەند دەبێت و كەسی دیكەش لە (مظهر الظهور ) بۆ جیهان دەنێرێت .
دەزانین كە هەر پەیمانێك دوو لایەنی هەیە ، واتە لایانەكەی دیكەی ئەم پەیمانە ئێمەین . خوا بەردەوام بە بەڵێنەكانی خۆی پابەندە ، بەڵام ئایا ئێمەش بە بەڵێنەكەی خۆمان پابەند و وەفادارین ؟ بەگشتی ئەركی ئێمە لە بەرانبەر ئەم بەڵێنەدا چییە ؟ 
هەڵبەت دیارە ئێمەش بەڵێنی خۆشەویستی ئەومان داوە . بەڵێنمان داوە كە خۆشمانبوێت ، بەردەوام یادی بكەین و فەرمانەكانی بەجێ بهێنین . لە ڕاستیدا ئامانج لە ژیانی ئێمە ناسینی خوا و بەندەیی و عیبادەت كردنییەتی .
  لە نۆێژی بەهاییدا دەڵێین :
( ئەی خوای من شایەتی دەدەم بەوەی كە منت بۆ ناسین و بەندەیی خۆت خوڵقاند . ئێستاش شایەدی دەدەم لەسەر لاوازی و بێتوانایی خۆم و بەهێزیی تۆ و كزیی و هەژاریی خۆم و دەسەڵات و بێ نیازی و دەوڵەمەندیی تۆ . خوا یەك نییە جگە لە تۆ خوای بەتوانا و چارەنووسساز ) .
بەڵین  و پەیمانی خوا داوامان لێدەكات هەتا خوا لە ڕێگەی ( مظهر الظهور ) بناسین ، خۆشمانبوێت و پەیڕەوی بڕیار و ئامۆژگاریەكانی بكەین .
حەزرەتی بەهائوڵڵا نیشانەی ئاشكرابوونی ئەم سەردەمەیە و ئەو ئامۆژگاری و فەرمان وبڕیارانەی لە قەڵەمی ئەو حەزرەتەوە نازڵ بووە ، لەم ڕۆژە پیرۆزەدا دەمانگەیەنێتە بەختەوەریی ڕاستەقینە . دەبێ بەردەوام سوپاسگوزاری بارەگای خوا بین كە لە وەها ڕۆژێكدا دەژین كە بەڵێنەكانی كتێبە پیرۆزە ئاسمانییەكان وەدیهاتووە .  حەزرەتی   بەهائوڵڵا   دەفەرموێ :
( ئەمڕۆ ڕۆژی چاكەی گەورە و گەورەترین فەیزە . دەبێ گشت ، بەوپەڕی یەكگرتوویی و یەكڕیزی ، لە ژێر سێبەری عینایەتی خوادا بحەسێینەوە و بژین ) . 

To get a copy of this article or to contact the administration of the site .. Write to the editorial department on this email abnnews.net@outlook.com We are specialized in the field of journalism and media .. This site is one of the publications of an independent European media institution with dozens of versions of the media read and audio-visual .. We offer the news and the abstract truth, as a team working one aim to serve the human world, away from appearing and polishing. نحن متخصصون في المجال الصحفي والاعلامي .. وهذا الموقع هو أحد اصدارات مؤسسة اعلامية أوروبية مستقلة لها عشرات الاصدارات من وسائل الاعلام المقروءة والسمعية والبصرية .. ونقدم الخبر والحقيقة مجردة من الأهواء الشخصية كفريق عمل واحد هدفه خدمة العالم الانساني بعيدا عن الظهور والتلميع.

You may also like...

أضف تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

error: Content is protected !!