نزا گفتوگۆیه‌ نێوان ڕۆحی مرۆڤ و ئافرێنه‌ری

نزا گفتوگۆیه‌ نێوان ڕۆحی مرۆڤ و ئافرێنه‌ری، چونكه‌ ئامانجی ئاواتی خۆشه‌ویست له‌

په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی دایه‌، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته‌ ڕاستگۆیانه‌ و

خۆشه‌ویستیه‌ گه‌وره‌ و شاراوه‌كانی نێو دڵی خۆیی بۆ بدركێنێ. له‌ڕێگه‌ی نزاكردنه‌وه‌ مرۆڤ خه‌ڵوه‌ت

له‌گه‌ڵ خودا ده‌كات بۆئه‌وه‌ی لێی بپاڕێته‌وه‌ و بانگی بكات، هه‌روه‌ها له‌ وشه‌ ناوازه‌كانی ورد ببێته‌وه‌

وبیر له‌ واتای ئایه‌ته‌كانی بكاته‌وه‌. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ هه‌ست ده‌كات به‌ خۆشویستنی خودا

بۆ ئافریده‌كانی، جا دڵی پڕ ده‌بێت له‌ خۆشویستنی هه‌موو ئافریده‌كانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی.

image

ده‌روونی مرۆڤ پێكهاتووه‌ له‌ تێكه‌ڵاوی دوو سروشتی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستراو، یه‌كێكیان ماددیه‌ و ئه‌وی

دیكه‌ش ڕۆحانیه‌. هه‌روه‌ك چۆن مرۆڤ تێده‌كۆشێت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بوونی ماددی خۆی و هه‌موو

پێداویستیه‌كانی بۆ دابین ده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ گه‌شه‌كردن، به‌هه‌مان شێوه‌ سروشتی

رۆحانیش پێویستی به‌ بوژاندنه‌وه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ هه‌یه‌، جا له‌ڕێگه‌ی نزا و پاڕانه‌وه‌دا ڕۆحمان

خۆراكی خۆی به‌ده‌ست ده‌هێنێ.

image

چۆن نزا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی تاك هه‌یه‌؟ چۆن به‌رپه‌چ داداته‌وه‌ سه‌ر بوژاندنی كۆمه‌ڵگا؟

پێكه‌وه‌ به‌ستانی سروشتی ماددی له‌گه‌ڵ سورشتی ڕۆحانیمان وا ده‌كات كه‌ نزاكردن و وردبوونه‌وه‌ له‌

وشه‌ خوداییه‌كان ئه‌وپه‌ڕی كاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌فتاری مرۆیی و به‌های ڕه‌وشتیمان. چونكه‌ نزا

و پاڕانه‌وه‌ و وردبوونه‌وه‌ له‌ واتای ئایه‌ته‌كان سیفه‌تی ڕۆحانیمان تیادا په‌یدا ده‌كات وه‌كو خۆشویستن

و یه‌كسانی و یه‌كگرتن، هه‌روه‌ها هه‌ستی مرۆییمان به‌رامبه‌ر به‌ مرۆڤ و گه‌ردوونی ده‌روه‌به‌رمان

چالاك ده‌كاته‌وه‌.

image

به‌ڵام كرداری نزا و پاڕانه‌وه‌ ته‌واو نابێت و ئامانجه‌كانی به‌دی ناهێنێت ئه‌گه‌ر كردرای له‌گه‌ڵا نه‌بێت.

چونكه‌ وشه‌ خوداییه‌كان كه‌ به‌درێژایی زه‌مانه‌ وا دابه‌زیه‌ سه‌ر نێردراو و پێغه‌مبه‌ران دا، بۆ ئه‌وه‌

هاتبوو تاوه‌كو مرۆڤایه‌تی پێش بكه‌وێت و ده‌روونی مرۆڤ ته‌مبێ بكرێت و فێری باشترین سیفه‌ت و

ڕه‌وشت بێت و هانی بدات بۆ كاركردن و به‌رهه‌مهێنان و ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ ژیان به‌ گیانی به‌خشین و

ڕاژه‌كردن. به‌بێ ئه‌وه‌ نزا ده‌بێته‌ دابێك نه‌ك خوداپه‌رستن، هه‌روه‌ها له‌ كردارێكی رۆحی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی

مرۆڤه‌وه‌ بۆ ڕێوڕه‌سمێكی بۆماوه‌.

image

ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ هه‌مه‌ڕه‌نگی جۆر و شێوه‌ی داب و نه‌ریت و شوێنی

نزاكردن و خوداپه‌رستنی هه‌موو جۆره‌ پێكهاته‌كان، به‌هائییه‌كان لێره‌دا ـ وه‌كو له‌ هه‌موو شوێنێكی

جیهایش دا ـ باوه‌ڕیان به‌ گرنگیی به‌شداربوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ هه‌یه‌ بۆ نزاكردن. جگه‌ له‌ نوێژ و

خوێندنی نزاكان كه‌ مرۆڤ به‌ته‌نێ ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وا كۆش ده‌بنه‌وه‌ بۆ نزاكردن و وردبوونه‌وه‌ له‌

وشه‌ خوداییه‌كان، جا ده‌رگا ده‌كه‌نه‌وه‌ و پێشوازی له‌ هه‌مووان ده‌كه‌ن له‌ هه‌موو ئایین و ڕه‌گه‌ز و

ته‌مه‌نێك بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵیان بۆ نزاكردن و خوێندنی ئایه‌ت و نزاكردنی جۆره‌ها ئایینه‌كان بۆ

به‌شداریكردن.

لمزيد من التفاصيل تابعوا صفحة ABN NEWS علي الفيسبوك

https://www.facebook.com/ABN.ArabicNews/

 

للحصول علي نسخة من هذا المقال او التواصل مع ادارة الموقع .. اكتبوا لادارة التحرير علي هذا الايميل abnnews.net@outlook.comنحن متخصصون في المجال الصحفي والاعلامي .. وهذا الموقع هو أحد اصدارات مؤسسة اعلامية أوروبية مستقلة لها عشرات الاصدارات من وسائل الاعلام المقروءة والسمعية والبصرية .. ونقدم الخبر والحقيقة مجردة من الأهواء الشخصية كفريق عمل واحد هدفه خدمة العالم الانساني بعيدا عن الظهور والتلميع.

Share This:

You may also like...

أضف تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.

 

error: Content is protected !!